کوردە بەشداربووەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نشتیمانی سوریا لەلایەن “میت“ەوە  پەسەندکرابوون

قەندیل پرێس

ڕامی عەبدولڕەحمان ـ بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ راگەیاند: “ئەو کوردانەی لە دیمەشق بەشداریان لە کۆنگرەی گفتوگۆی نیشتیمانی کردووە، پێشتر ناوەکانیان لە لایەن هەواڵگری تورکیا ”میت“وە پەسەندکراوە.

کۆنگرەى دیالۆگی نیشتمانیی سووریا” دوێنێ سێشەممە 25ـى شوباتى 2025 لە دیمەشقى پایتەختى وڵاتەکە لە “هۆتێل داما روز” دەستیپێکرد، هەرچەندە کۆنگرەکە ناوى “کۆنگرەی دیالۆگى نیشتمانى” لێنراوە، بەڵام زۆرینەى بەشداربووەکانى ئەندام و لایەنگرەکانى ناو سەرکردایەتیی پرۆسە سەربازییەکان یاخود حکومەتى راگوزەرى سووریان و پێکهاتەکانى دیکەى سووریا وەک (کورد، دروز، ئەرمەن، ئاشوورى، عەلەوى) بانگهێشت نەکرابوون.

هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا و هێزەکانى سووریاى دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجوومەنى نیشتمانیى کوردى سووریا (ئەنەکەسە) بەشداریان نەکرد، بەڵام چەند کەسایەتییەکى کورد بەتایبەت لە عەفرین بانگهێشتى کۆنگرەکە کرابوون، ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەو کوردانە بە پەسەندکراوی دەزگای هەواڵگیری تورکیا “میت“ەوە  ناوبردن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *