به‌په‌له

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ڕێگە نادەین باشووری سوریا ببێتە باشووری لوبنان

”باشوری سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنترۆڵکرا“

قەندیل پرێس

سوپای ئیسرائیل لە باشوری سوریا لە پێشڕەویدایە و هێزی گەورەی سوپاکەیان دەگەنە بەرزاییەکانی جۆلان، و وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش ڕاگەیاند: “رێگە نادەین باشووری سوریا وەک باشووری لوبنان بێت”.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: “هەر هەوڵێک کە هێزەکانی ڕژێمی سوریا بدەن بۆ جێگیرکردن و دروستکردنی پێگەی خۆیان لە ناوچەی ئەمنی لە باشووری سوریا، ئێمە بە ئاگر ڕووبەڕووی دەبینەوە”.

“ئێستا هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بە چڕی هێرش دەکاتە سەر باشووری سوریا لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە نوێیەی کە بۆ ڕزگارکردنی باشووری سوریا دامانناوە – پەیامەکەش ڕوونە: ڕێگە نادەین باشووری سوریا ببێتە باشووری لوبنان”.

دوێشەو هێزەکانی سوپای ئیسرائیل دەچنە ناو گوندی ئەلبەکر کە دەکەوێتە سەر سنووری ئیداری نێوان پارێزگاکانی دەرعا و قونەیترە لە باشووری سووریا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە درێژایی شەو فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بەردەوام بوون لە بۆردوومانکردنی ناوچەکە و لەسەر ئاسمانی دیمەشقدا دەسووڕانەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هەڵکردنی وێنەی ژینا ئەمینی لە ستۆدیۆمی ئامەد لەلایەن تیمی ژنانی ئامەدسپۆرەوە

پێش یارییەکەی بەرامبەر تیمی ژنانی ترابزۆنسپۆر، پۆستەرێکی گەورەی ژینا ئەمینی لە یاریگای ئامەدسپۆر هەڵکرا.   …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *