هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوا بەردەوامە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند “چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دوێنێ یەكشەممە بەهاوكاری فڕۆكەی جەنگی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین هێرشێكیان ئەنجامدا، هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر خاڵێكی شەڕڤانانمان، شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە و لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا و ژمارەیەك چەتە كوژراون و هەندێكیش برینداربوون”.

هەسەدە لە راگەیەندراوێكدا وردەكاری شەڕ  و پێكدادانەكانی لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكردوەتەوە و تێیدا هاتووە “لە بەرەی دێرحافریش، چەتەكان بە هاوكاری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشیان كردە سەر خاڵێكی شەڕڤانانمان، شەڕڤانانمان وەڵامیان دایەوە و شەڕێكی سەخت ڕوویدا لە نێوانیاندا و لە ئەنجامدا شەڕڤانان خاڵێكی سەربازیی چەتەكان و ماتۆڕسكیلێكیان تێكشكاند.”

دەشڵێت “فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك گوندەكانی تینا و مەلهایان لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق بۆردوومان كرد، لە ئەنجامدا زیانی مادی لێكەوتەوە، لەهەمان كاتدا گوندەكانی تینا، جادە، بیرۆ هسۆ، خەسەق، دیكان، مەلها و سنا، گردی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە زیاتر لە ٨٠ گولـە تۆپ، تانك، موشەك و هاوەن تۆپباران كران و لە ئەنجامدا زیان گەیشت بە ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان. هەروەها چەتەكان بە هاوكاری فڕۆكە هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان، شەڕڤانانمان وەڵامیان دایەوە و شەڕ ڕوویدا، لە ئەنجامدا هێرشەكە تێكشكێندرا و ژمارەیەك چەتە كوژران و بریندار بوون”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *