وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی: نەوتی هەرێم بەزویی هەناردە بکرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی عێراقی ئاشکراکرد، ده‌شڵێت:”ڕۆبیۆ بەسودانی وتوە بەزویی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”.

ڕۆژی سێشەممە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، “ڕۆبیۆ بەسودانی وتوە بەزویی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە”.

ئاماژەى بەوەشداوە، “ڕۆبیۆ داوایکردوە لەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمدا، مەرجی گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکانی یٔەمریکا کە لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن لەبەرچاوبگیرێت”.

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لەسودانی کردوە، عێراق لەپرسی وزەدا پشت بەخۆی ببەستێت، وەك تامی بروس دەڵێت:”باس لەهەژمونی شەڕانگێزانەی ئێران لەعێراق کراوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی تورکی سەپاند

لە چوارچێوەی سزاکانی ئێراندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆبی تورکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *