به‌په‌له

په‌كه‌كه‌: ئۆجەلان‌و کورد، تورکیا دابەشناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبونی دەکەن

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، “دوای 26 ساڵ لەدەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک نەخرێتە بەردەمی، قۆناغێکی نوێ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەستپێدەکات کە تورکیا تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تەواوی جیهانیش دەگۆڕێت”.

كۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌كه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:”ئۆجەلان‌و کورد، تورکیا دابەشناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبونی دەکەن، دوای 26 ساڵ لەدەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک نەخرێتە بەردەمی، قۆناغێکی نوێ لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە دەستپێدەکات کە تورکیا تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و تەواوی جیهانیش دەگۆڕێت”.

په‌كه‌كه‌ باسى له‌وه‌شكردوه‌، “ئێمە ٢٦مین ساڵوەگەڕی دڕندەترین‌و ناڕەواترین هێرشی مێژوو و پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تى 15ی شوبات‌و سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی‌و جینۆساید ئەزمون دەکەین، بزوتنەوەی ئازادیمان‌و گەلی وڵاتپارێزو دۆستانی دیموکراتیکمان 26 ساڵ قارەمانانە بەرەنگاری پیلانگێڕیی‌و سیستەمی ئیمراڵی بونەتەوە، ئەم بەرخۆدانە مێژوییە کە 26 ساڵە بەدروشمی “ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن” بەرەو پێش دەچێت‌و زیاتر لە30 هەزار شەهید دراوە”.

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، “بەم بەرخۆدانە کە 26 ساڵە بەدرێژایی هێڵی شەهادەت‌و فیدایی بون ئەنجامدەدرێت، پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تى لەهەموو ڕویەکەوە شکستیهێنا‌و سیستەمی ئەشکەنجەو گۆشەگیری ئیمراڵی‌و جینۆساید هەڵوەشێنرایەوە، ئێستا بەتەواوی ڕونە کە 26مین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی ڕوناکیەکی مێژویی بەسەر تاریکیدا لەخۆی هەڵگرتوەو ڕێگه‌ بۆ ئازادی یەکجارەکی دەکاتەوە، ئێمە هیوادارین‌و لەو باوەڕەداین کە گۆڕانکاریی‌و سەرهەڵدانێکی مێژویی ڕوبدات‌و پرۆسەی گۆڕانکاریی دیموکراتیک هەمولایەک بگرێتەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *