به‌په‌له

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە پێشخستنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-02-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هاوکاری، هاوئاهەنگیی دوولایەنە و پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بەیاننامەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە هندێک دەنگۆ

دەقی بەیاننامەکە: بۆ ڕای گشتیی لە دوای بڵاوبوونەوەی هەندێک هەواڵ و دەنگۆی بێ‌بەڵگە لەسەر تۆڕە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *