پنتاگۆن: ئاگربەستی هەسەدە و تورکیا بەردەوامە

سابرینا سینگ، وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگربەست لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لەو بەشەی باکووری سوریا بەردەوامە و بەشیوازێکی گونجاو بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، سەرەتای ئەم مانگە واشنتۆن نێوەندگیری ئاگربەستێکی سەرەتایی کرد لەنێوان تورکیا و هەسەدە، پاش ئەو شەڕ و پێکدادانەی لەنێوان گروپەکانی نزیک لە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا لە چەند ناوچەیەکی باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا روویدا.

پیشتریش، رۆژی ١٩ـی کانونی یەکەم، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، هیچ جۆرە رێککەوتنێکی ئاگربەست لەنێوان ئەنقەرە و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوونی نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە سوریا هەیە و بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی ئەو گروپە، کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا دەستیان بەسەر ناوچەیەکی بەرفراوانی عێراق و سوریادا گرت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *