هاوسەرۆکانی دەم پارتی: سەردەم سەردەمی ئاشتی و برایەتی و دیموکراسییە بۆ تورکیا و ناوچەکە

هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراسی و گەلان پەیامێکیان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، بە هیواوە دەچنە ساڵی نوێوە و رژدن لەوەی ساڵی 2025 بکەنە ساڵی هیوا و ئاشتی.

هاوسەرۆکانی پارتی دەم، دەشڵێن، باوەڕی تەواویان بەوە هەیە کە سەرکەوتوو دەبن لەوەی ساڵی 2025 بکەنە ساڵی هیوا و ئاشتی، راشیانگەیاندووە، بەردەوامدەبن لە خەبات لەپێناو ئایندەیەکی دادپەروەر و دوور لە جەنگ.

هاوسەرۆکانی پارتی دەم لە پەیامەکەیاندا، ئاماژەیان بەوەشداوە “سەردەم سەردەمی ئاشتی و برایەتی و دیموکراسییە بۆ تورکیا و ناوچەکە”، ئەمەش نزیکە لە ناوەرۆکی نوێترین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەوە، کە لەلایەن شاندێکی پارتی دەمەوە بڵاوکرایەوە.

شاندەکەی پارتی دەم، کە لە پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر پێکهاتبوو، رۆژی 28ـی ئەم مانگە سەردانی ئیمراڵییان کرد و چاویان بە ئۆجەلان کەوتبوو، رۆژی دواتریش راگەیەندراوێکیان لەبارەی ناوەڕۆکی دیدارەکەوە بڵاوکردەوە، بۆچوونی عەبدوڵا ئۆجەلانیان گەیاندە ناوەندە میدیایی و سیاسییەکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *