هەسەدە لێبوردنی گشتی لە دێرەزۆر دەرکرد

دەربارەی دۆخی تایبەتی دێرەزۆر دوای کۆنترۆلکردنی رۆژئاوای ئەو شارە لە لایەن هەسەدە وە، و دەرکردنی هێزەکانی حزبوڵڵا، ئیران و سوپای ئەسەد لێبوردنی گشتی بۆ نەیارەکانی هەسەدە دەرکرا.دەقی پەیامەکەی فەرماندەی گشتی هەسەدە:
لە کاتێکدا هێزەکانمان لە دێرەزۆر پێشڕەوی دەکەن بۆ ئاسایشی ناوچەکە لە نێوان گۆڕانکارییە مەیدانییەکان، ئێمە لێبوردنی گشتی بەبێ جیاوازی لەو ناوچانە ڕادەگەیەنین.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکار بن بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی.
ئێمە حساب بۆ ڕۆڵی گەل و عەشیرەتەکان دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە ئاژاوەگێڕی و پاراستنی ناوچەکە.
هێزەکانمان سەنەد و پاڵپشتی ئێوەن.

مەزلوم عەبدی – فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *