ئیدارەی خۆسەر باری نائاسایی ڕاگەیاند

ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا باری نائاسایی ڕاگەیاند، ئەمەش لەبەر تێكچوونی توندی دۆخی ئەمنی سووریایە، هاوكات جەختیان لە گرنگی هاوكاری نێوان هەموو لایەنەكان كرد بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە هەر هێرشێك یان هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.

ئیدارەی خۆسەری باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە تێكچوونی دۆخی سووریا و ڕاگەیاندنی باری نا ئاسایی، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە.

لە بەیاننامەیەكەدا هاتووە، ئیدارەی خۆسەر داوا لە سەرجەم هێزە چالاكەكانی وەك خەڵك، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەكانی پاراستنی كۆمەڵگە (هەپەگە)، جگە لە دامودەزگا و حزب و ڕێكخراوەكان دەكات بچنە دۆخی ئامادەباشییەوە و كار بكەن بۆ پاراستنی شار و گوندەكان لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەك.

ئاماژە بەوەشكراوە، بە لەبەرچاوگرتنی تێكچوونی دۆخی ئەمنی سووریا، داوا لە هەموو لایەك دەكەین بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆیی خۆیان لە ئەستۆ بگرن لەڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەك كە ڕەنگە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكانمان.

هەروەها جەختیان لە گرنگی هاوكاری نێوان هەموو لایەنەكان كرد، بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە هەر هێرشێك یان هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیری.

ئەم بەیاننامە لە كاتێكدایە، سووریا شایەتی هەڵكشانێكی شەری گەورەیە، لە گرووپە چەكدارەكانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێشكەوتنی بەرچاویان كردووە، چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت و چەند ناوچەیەكی ستراتیژییان كۆنترۆڵكردوە، ئەمەش نیگەرانی ناوخۆیی و ناوچەیی لەبارەیەوە سەقامگیری لەو وڵاتە درووستكردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *