ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت، لە بابەتی پرسی کورددا زهنیەتی نەگۆڕدراوە و دەشڵێت: بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت هەڵگری زهنێتێکی دیموکراتیک بێت کە بوون و کلتووری کوردان قبوڵ بکات.
مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ، لەمیانی بەبەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بابەتی پرسی کورد، یانی شەڕی دژ بە کوردان، شەڕی بەرپرسیارێتی و تێکۆشانی گەورەمان، ئەمە ٥٠ ساڵە ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبەین، دەزانین چ ژینگەیەکی سیاسی بوونی هەیە، لە چ بارودۆخێکدا تێدەکۆشین، بەرەی کۆلۆنیالی قڕکەر لە چ دۆخێکدایە.
قەرەسوو دەشڵیت: دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە دەرەوەدا عەقڵێتێک پەیڕەو دەکات و لە ناوەوەدا شتێکی دیکە، لەم قۆناغەدا دەیەوێت شەڕی خۆی لە دژی کوردان بە ئەنجام بگەیەنێت، لە بابەتی پرسی کورددا زهنیەتی نەگۆڕدراوە، بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت هەڵگری زهنێتێکی دیموکراتیک بێت و پێویستە باوەڕێ بە زهنێتێک بێت کە بوون و کلتووری کوردان قبوڵ بکات، شتێکی لەم جۆرەییان تێدا نیە.
لە بەردوامی قسەکانیدا وتیشی: لە ڕۆژی یەکەمدا دەستی درێژ کرد، وتی ئاشتی بۆ ناوەوە و دەرەوە، پاشان دەوڵەت باخچەلی بانگەوازی کرد ڕێبەرایەتی بچێتە پەرلەمان، ئەمە مانای چییە؟ وەرە ڕێکخستنەکەت هەڵوەشێنەوە،هێزی هزر و ئیرادەی سیاسی زۆر کەسانە، ئەوە ٥٠ ساڵە لەو پێناوەدا تێدەکۆشێت، بەدەیان هەزار شەهید هەیە، ئەو دەڵێت وەرە و هەڵیوەشێنەوە، ئەمە تەنها مانای تەسلیمیەتە و بەس، دەوڵەت باخچەلی ڕێبەرایەتی بە مۆخاتەب گرت، تێگەیشتن دروست بوو، هەمووان تێگەیشتن کە ڕێبەر ئاپۆ موخاتەبی سەرەکی ئەم پرسەیە، هەر بۆیە داواکاریەکەی ئاڕاستەی ئەو دەکات، ئەگەر دەرفەت بڕەخسێندرێت ئەو ڕێبە ئاپۆ چارەسەری دەخوڵقێبێ، ڕوون بووەو کە موخاتەب کێیە،، بەڵام لە لایەکی دیکەوە گۆشەگیری هەیە، قبوڵیش کرا کە گۆشەگیری هەیە.
ئەو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕاشیگەیاند، له قسەکانی عومەر ئۆجالان و دواتر لە قسەکانی تونجەر باکرهان تێگەیشتین که ڕێبەرایەتی وتیویەتی: “هیچ پڕۆسەیەکی چارەسەری له ئارادا نییه، بۆیە نابێت مانای جیاواز لەو دیدارەدا دەربهێنرێت، پێویستە بگوترێ ئەم دیدارە لە ئەنجامی تێکۆشانی چەندین ساڵە بەرهەم هاتووە.
قەندیل پرێس