به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

دەم پارتی: سەردانی سووریا دەکەین و لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کۆدەبینەوە

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی راپۆرتەکانی ئاکپارتی، جەهەپە و مەهەپە سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد قسەی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، پلانیان هەیە سەردانی سووریا بکەن و لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کۆببنەوە. شەوی رابردوو تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆدا بەشداری کرد و لەبارەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەوڵەت باخچەلی: پێکهاتەی دەوڵەتی یەکگرتووی فرەزمان؛ لە کۆتاییدا پێکدادان و دابەشبوونی لێدەکەوێتەوە

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ى تورکیا، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا لەبارەى پرسی کورد، دژایەتی توندی خۆی لەسەر یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکان دەربڕیوە و ڕایگەیاند، خوێندن بە زمانی دایک هێڵی سوورە و “مەحاڵە”. خاوەنی دەستپێشخەرییەکە مەرج دادەنێت دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، کە خۆی خاوەنی دەستپێشخەریی پڕۆسەی ئەمجارەی ئاشتییە (تورکیای بێ تیرۆر)، لە ڕاپۆرتێکدا …

زیاتر بخوێنەرەوە

پارتی دەم جەنگیز چاندار بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر دەکات

پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانى تورکیا بەردەوامە و پارتی دەم بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرد. بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم”، جەنگیز چانداری وەک بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکردووە. ئەمڕۆ پارتی دەم بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ ناوێک بکات رایگەیاند، ئەمڕۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەوڵەت باخچەلی داوا دەکات لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری پێکبهێندرێت

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) داوا دەکات، لیژنەیەک لە پەرلەمانی تورکیا بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری پێکبهێندرێت. سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەٍش دەڵێت: ”چووینە قۆناخێکی هەستیار”. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رۆژی یەکشەممە، 18ی ئایاری 2025 لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: ”بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەروازەی سیاسەتی دیموکراتیی دەکرێتەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند: “لە ئایندەیەکی نزیکدا و بۆ هەمیشە دەروازەی سیاسەتی دیموکراتی دەکرێتەوە و پێوێستە پەکەکە بەدەم بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە بچێت”. دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە راگەیەندراوێکی لەبارەی ژمارەیەک پرس، لەنێویاندا چەکدانانی پەکەکە و هەڵبژاردنی پێشوەخت بڵاوکردەوە. باخچەلی دەڵێت: “لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرفەتی ناشتنی چەکەکان و دەروازەی سیاسەتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەگوێرەی راپرسییەک هەڵبژاردن بکرێت جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت

بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە باکووری کوردستان و تورکیا، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، جەهەپە زۆرترین دەنگ بەدەستدەهێنێت و پێش ئاکپارتی دەکەوێت. راپرسییەکە لەلایەن ناوەندی (ئۆ ئار سی) لە 28 شاری باکووری کوردستان و تورکیا ئەنجامدراوە و 30.4٪ی ئەو کەسانەی بەشدارییان تیادا کردووە گوتوویانە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، دەنگ بە …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: دەبێت پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) داوا دەکات، پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە. دەشڵێت “بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، رۆژێکی نوێ لە تورکیا هەڵدێت.” دەوڵەت باخچەلی لە گوتارێکیدا کە ئەمڕۆ (دووشەممە، 31ـی ئاداری 2025) لە رۆژنامەی تورکگونی پارتەکەی بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت “ئامانجی ‘تورکیایەکی بێ تیرۆر’ نزیکە لەوەی ببێتە واقیع، یەکێتی نەتەوەیی لە تورکیا …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی قسەى لەگەڵ ئەحمەد تورک و دەمیرتاش کردووە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەحمەد تورکەوە کردووە و رۆژی دواتریش لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش قسەیکردووە. ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەوانی هاڵک تیڤی گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەحمەد تورک، سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی مێردین و ئەندامی شاندی دیداری سێیەمی ئیمراڵی ئەنجامداوە. لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: پێشمەرگەی هەولێریش وەك من پشتگیری كورد لە توركیا ناكات

سەرۆكی مەهەپە دەڵێت “چارەنووسی كورد و تورك یەكە و كەس ناتوانێت ناكۆكی بخاتە نێوانیانەوە و پێشمەرگەی هەولێریش ناتوانێت وەكو من خاوەندارێتی لە كوردی توركیا بكات.” دەوڵەت باخچەلی لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی وتی “سەردانەكانی دەم پارتی دڵخۆشكەرن‌و لای ئێمەش بە ئەرێنی بەڕێوەچوون.” دەشڵێت “ویستیان ژەهر وەك ئاوی زەمزەم بدەن بۆ خواردنەوە. …

زیاتر بخوێنەرەوە

باخچەلی: سەردەمی ئاشتی دەستپێدەكات

سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند تیرۆر كۆتایی دێت‌و برایەتی بەهێز دەبێت و میلـلەتی تورك ئاهێكی ئاسوودەیی هەڵدەمژێت. دەوڵەت باخچەلی، لە كۆبونەوەی فراكسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە نەخشەڕێگەی سیاسیی سەدەی نوێ بە نیشانەی نوێ بكێشرێت كە لەگەڵ بەها نیشتمانی و رۆحییەكان بێت. ئەم سیاسەتە پارچەكار نیە. دەشڵێت، ئەمە سەدەی ئاشتی …

زیاتر بخوێنەرەوە