باخچەلی: لە ئایندەیەکی نزیکدا دەروازەی سیاسەتی دیموکراتیی دەکرێتەوە

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە رایگەیاند: “لە ئایندەیەکی نزیکدا و بۆ هەمیشە دەروازەی سیاسەتی دیموکراتی دەکرێتەوە و پێوێستە پەکەکە بەدەم بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە بچێت”.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە راگەیەندراوێکی لەبارەی ژمارەیەک پرس، لەنێویاندا چەکدانانی پەکەکە و هەڵبژاردنی پێشوەخت بڵاوکردەوە.

باخچەلی دەڵێت: “لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرفەتی ناشتنی چەکەکان و دەروازەی سیاسەتی دیموکراسیی لە ئامێزگر بۆ هەمیشە دەکرێتەوە”.

دەشڵێت: “گونجاوترین بژاردەی عەقڵانی و دادپەروەریی ئەوەیە لەم قۆناغەدا پەکەکە کۆنگرە بکات و لەسەر بنەمای بانگەوازەکەی 27ی شوبات خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکان رادەستی کۆماری تورکیا بکات”.

سەرۆکی مەهەپە بە پێویستیشی دەزانێت ئەم پرۆسەیە چیتر درێژنەکرێتەوە و دەڵێت، ئەرکی لەپێشینەمانە سەرچاوە نیشتمانییەکان بۆ گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی بگۆڕین، چاکسازیی ریشەیی و سەرتاسەریی ئەنجامبدەین و بەرەو جێبەجێکردنی ئامانجی “تورکیای بێ تیرۆر” هەواڵی مژدەبەخش وەربگرین.

لەبارەی دەنگۆکانی ناکۆکیی ناو هاوپەیمانیی جمهور و ئەوەی رەنگە مەهەپە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات، باخچەلی دەڵێت: “ئەو قسانە درۆن و وەک مەهەپە و هاوپەیمانیی جمهور پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *