به‌په‌له

فەرهاد شامی تا بیری بەعس نەمرێت سووریا سەروەریی ڕاستەقینە بەخۆوە نابینێ

قەندیل پرێس- رۆژئاوای کوردستان

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە لە پەیامێکدا جەخت لەسەر گۆڕینی لۆژیکی سیاسی لە سووریا دەکاتەوە و دەڵێت بەعس تەنیا بیرۆکەیەک بوو ئەگەر دەمانەوێت کۆتایی بەو سەردەمە بهێنین دەبێت خودی ئەو بیرۆکەیە بمرێت، سەروەریی ڕاستەقینە نابێت وەک ئامرازێک دژی پێکهاتەکانی ناوخۆی سووریا بەکاربهێنرێت بەڵکو دەبێت پارێزبەندی بێت دژی دەستدرێژی و توغڵکردنی دەرەکی.

شامی لە درێژەی قسەکانیدا ڕەخنە لەو لۆژیکە دەگرێت کە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا دەکات و دەڵێت لە عەفرین و کۆبانێوە تا دێرک ناوچەی کوردین کەواتە بەپێی لۆژیکی ئەو نێردراوەی مەرسال کە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکاندا دەکات و ئامێرێکی ژمێریاریی بەدەستەوەیە کە دروستکراوی میراتی بەعسە دەبوو زمانی کوردی زمانی یەکەم و تاقانە بێت.

هەروەها وتەبێژی هەسەدە جەخت دەکاتەوە کە مافی زمانەوانی بنەمای سەروەرییە و دەڵێت سەروەریی کورد و سریانییەکان بە زمانی خۆیان دێتە دی ڕێک وەک چۆن سەروەریی تۆ بە زمانی خۆت دەسەلمێنرێت هەر هەوڵێک بۆ پەراوێزخستن و سڕینەوەی پێکهاتەکان تەنیا تفرەقە و لێکترازان بەرهەم دەهێنێت هەربۆیە هەر جووڵانەوەیەکی ناڕەزایەتی کە دژی فکری پەراوێزخستن بێت بە مافێکی ڕەوا و شەرعی دادەنرێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *