فۆکس نیوز: ئەمریکا لە دەستپێکردنەوەی “ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان” دژی ئێران نزیکبووەتەوە

قەندیل پرێس

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فۆکس نیوز، بەرپرسانی باڵا ڕایانگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان دژی ئێران نزیک دەبێتەوە، و بڕیاری کۆتاییش لە دەستی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و سەرکردایەتی نوێی تاراندایە.

​ئەم هەڵسەنگاندنە لە کاتێکدایە کە ئاگربەستەکە لە گەرووی هورمز لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆژەی “Project Freedom” (پڕۆژەی ئازادی) ڕووبەڕووی تاقیکردنەوە بووەتەوە.

​بەرپرسانی باڵا جەختیان کردۆتەوە”دوای ئەوەی ئێران تەقەی لە کەشتییەکانی ئەمریکا کرد و بە مووشەک، درۆن و بەلەمی خێرا ئیماراتی کردە ئامانج، ئێمە ئێستا زیاتر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان نزیکبووینەتەوە.”

هەروەها بەرپرسان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بڕیاری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ئەستۆی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئێراندایە. وتیشیان کە تا ئێستا هیچ فەرمانێک بۆ کۆتاییهێنان بە ئاگربەستەکە دەرنەکراوە.

سوپای ئەمریکا جەختی کردووەتەوە کە “ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە” و هێزەکانی “دووبارە پڕچەک کراونەتەوە و ڕێکخراونەتەوە.” تا ئێستا هیچ فەرمانێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی بۆردومانکردن نەگەیشتووە و “ئاگربەستەکە بەردەوامە.”
​لە ئێستادا سوپای ئەمریکا سەرنجی لەسەر کارە بەرگرییەکانە بۆ پاراستنی کەشتییەکان لە کەنداو.

​ئیمارات ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ١٢ مووشەک و درۆنی ئێرانی هاوێژراون، کە بووەتە هۆی برینداربوونی سێ کەس، هەروەها هێرشێکی درۆنی ئێران ئاگرێکی لە دامەزراوەیەکی نەوتیی کەوتووەتەوە و سێ هاووڵاتی هیندی بریندار بوون.

هاوکات سوپای بەریتانیا ڕاپۆرتی داوە کە دوو کەشتی بارهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی ئیمارات ئاگریان گرتووە، و ئەمریکاش ڕایگەیاند کە شەش بەلەمی ئێرانی نوقم کردووە کە کەشتییە شارستانییەکانیان کردبووە ئامانج.

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمریکا دەڵێت: “فەرماندە مەیدانییەکان هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان.”
​فەرماندەکە دەتوانێت هێرش بکات “ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا جووڵەی سەکۆی مووشەکەکان ببینن، یان جێگیرکردنی مووشەک لەسەر هێڵەکان دەستنیشان بکەن، یان هەر هەڕەشەیەک ببینن کە مەترسی بێت بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان.”

هەروەها وتی: “ئێمە مافی لەناوبردنی ئەو هەڕەشانەمان پارێزراوە. پێویست ناکات چاوەڕێ بکەین، دەتوانین پێشبینی بکەین و پێشوەختە هێرش بکەین.”

​سەرچاوەیەک وتی جیاوازی نێوان “چەتری بەرگری” و “یاوەریکردنی کەشتییەکان” لە گەرووی هورمزدا، وەک جیاوازی نێوان بەرگریی ناوچەیی و بەرگریی یەک-بە-یەک (man-to-man) وایە.

ترەمپ ڕۆژی دووشەممە پڕۆژەی “Project Freedom”ی دەستپێکرد بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەشتیانەی کە چەند هەفتەیەکە لەو ڕێڕەوە گرنگەدا گیریان خواردووە.

​هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد کە یاوەریکردنی هەر کەشتییەک بە جیا کارێکی “ناکارامەیە”، بەڵام دروستکردنی چەترێکی بەرگری لە هێزی ئاسمانی و دەریایی و چاودێری “بەرگرییەکی چەند چین دروست دەکات کە سوود لە ژمارە و توانای هێزەکان وەردەگرێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ دواین پێشنیاری ئێرانی ڕەتکردەوە و هۆشداریی توند دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕازی نییە لە نوێترین پێشنیاری ئێران سەبارەت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *