به‌په‌له

شاسوار عه‌بدولواحید بۆ پارتی‌ و یه‌كێتی‌: ئه‌وه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیان كرد و كوڕی‌ كوردیان دا به‌ كوشت

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆییدا روو به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: “باسی كه‌رامه‌تی خه‌ڵك مه‌كه‌ن، چونكه‌ خه‌ڵك كێشه‌ی كه‌رامه‌تی نییه‌، به‌كه‌رامه‌ته‌وه‌ ئیش ده‌كات،  خه‌ڵك كێشه‌ی‌ مووچه‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌، ئێوه‌ن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه‌ كه‌ وایان له‌و خه‌ڵكه‌ كردووه‌”.

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ بۆ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات “هیچ كه‌س به‌قه‌ده‌ر ئێوه‌ به‌تایبه‌ت كه‌رامه‌تی‌ ئه‌ندامانی‌ خۆی‌ نه‌شكاندووه‌. به‌شه‌ق ده‌نگیان پێده‌ده‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌نگێك و قسه‌كردنێك ده‌یانگوازنه‌وه‌ و ده‌ریان ده‌كه‌ن. كێ‌ وه‌كو ئێوه‌ كه‌رامه‌تی‌ تاكی‌ كوردی‌ شكاندووه‌، ئه‌گه‌ر شكێندرابێت”.

ده‌شڵێت: “پێموایه‌ گه‌وره‌ترین جاش ئێوه‌ن ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌تان هه‌یه‌ له‌ به‌غدا بۆ نایانكشێننه‌وه‌. ئه‌وه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیان كرد و كوڕی‌ كوردیان دا به‌ كوشت. كه‌ وڵات نه‌ماوه‌ جاشایه‌تی‌ بۆ نه‌كه‌ن. بۆیه‌ هاوڵاتی‌ ئاسایی كه‌س كێشه‌ی‌ كه‌رامه‌تی‌ نییه‌”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *