به‌په‌له

ئەحمەد شەرع: ئیسرائیل‌ و سوریا  دوژمنی هاوبەشیان هەیە

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، بەرژەوەندیی هاوبەش لەنێوان دیمەشق‌و تەلئەبیب هەیە، ده‌شڵێت:”هەردولامان دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە”.

ڕۆژنامەی زە کرادڵ بڵاویکردوەتەوە، ئەحمەد شەرع  لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی جیوش جۆرناڵ ڕایگەیاند، “ئاشتیی لەگەڵ ئیسرائیل، دەتوانێت ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەکەو کۆتاییهێنان بەشەڕ”.

شەرع وتویه‌تى، “ئیسرائیل‌و سوریا  دوژمنی هاوبەشیان هەیە، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ تەلئەبیب مامەڵە بکات ئەگەر ڕێگەیەکی ڕون بۆ پێکەوەژیان هەبێت”.

ئەحمەد شەرع باسی لەوەشکردوە، “دەبێت سەردەمی بۆردومان‌و هێرشکردن کۆتایی بێت، هیچ نەتەوەیەک خۆشبەخت نابێت، کاتێک ئاسمانەکانی پڕ لەترس بێت، ڕاستیەکە ئەوەیە ئێمە دوژمنی هاوبەشمان هەیە، دەتوانین ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕین لەئاسایشی ناوچەکەدا”.

سەرۆکی سوریا ئه‌وه‌شى وتوه‌، “دەبێت ئاشتی لەڕێگەی ڕێزگرتنی یەکترەوە بەدی بهێنرێت، نەک ترس، ئێمە کار لەسەر ڕاستگۆیی‌و ڕێگه‌یەکی ڕون بۆ پێکەوەژیان دەکەین، دوردەکەوینەوە لەهەر شتێکی کەمتر لەوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *