رۆژنامەی عەرەبیە جەدید لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە تورکیا بەردەوامە لە هێرش و پێشڕەوییەکانی لەناو خاکی هەرێم، سەرەڕای بڕیاری چەکدانان لەلایەن پەکەکەوە.
بەرپرسێکی ئەمنی عێراقی بە رۆژنامەی عەرەبیە جەدیدی راگەیاندووە، هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە شەڕی دژی گەریلاکان و بەرەو ناوچە کوردییەکان پێشڕەوی دەکەن بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و لێژییەکان و ناوچە ستراتیژییەکانی نزیک ئامێدی لە سنوری دهۆک و ناوچەکانی دیکەی زنجیرە چیای قەندیل.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانی تورکیا بەرەو پاشەکشە لە پێگەکانیان هەنگاو نەناوە و ئامادەیی سەربازییان کەم نەکردووەتەوە، پێدەچێت ئەم دۆخە پەیوەندی بە نەبوونی متمانە بە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ پەکەکە هەبێت و هێشتا تورکەکان لە زیاتر لە 60 بنکەی سەربازی لە باکوری عێراق بوونیان هەیە کە هەزاران سەربازیان تێدایە.
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت دەڵێت: هەفتەی رابردوو بۆردومانەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی شاخاویی کردۆتە ئامانج لەوانە قەراغی پارێزگای دهۆک، هیچ ئامارێکی ورد لە بەردەستدا نییە، بەڵام تورکەکان لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 25 جار شوێنی کرێکارانیان بۆردومان کردووە.
رۆژی 12ی ئایار پارتی کرێکارانی کوردستان چەکدانان و خۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕاگەیاند، بەڵام تائێستا تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی.
قەندیل پرێس