به‌په‌له

هاتیمئۆغوڵڵاری: دەسەڵات هەنگاوی پێویستی نەناوە

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە وتارێکدا لە کۆنگرەی لقی پارتەکەی لە شاری روحای باکووری کوردستان رایگەیاند، دەسەڵات بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەی لە ئارادایە، هەنگاوی پێویستی نەناوە و بوێرانە رەفتار ناکات.

هاوسەرۆکی پارتی دەم رەخنەی لە ئۆپراسیۆنەکان دژبە شارەوانییەکانی ژێر دەستی جەهەپەش گرت و گوتی، پێویستە دەسەڵات دەستبەجێ دەست لەو ئۆپراسیۆنانە هەڵبگرێت و سەرۆکی شارەوانییە دوورخراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر کارەکانیان و کۆتایی بە دانانی قەیوم بهێنێت.

تولای هاتیمئۆغووڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لەو بارەیەوە گوتی “ئێمە لە هەموو جێگەیەک بەردەوامین لە کارەکانمان، بەڵام بەداخەوە دەسەڵات لەم پرسەدا هەنگاوی پێویستی نەناوە، دەسەڵات زۆر هێواش و نابوێرانە رەفتار دەکات. دەبێت هەموو لایەک بزانن کە ئەم پرۆسەیە بە قسە ناچێت بەڕێوە و کات کاتی رێکار و کردارە. کاتی هێنانەئارای ئەو دۆخەیە ئاسایش و متمانەی خەڵک زیاتر بکات. ئەو کاتە هەموومان پێکەوە دەتوانین باسی برایەتیی و ئاشتی بکەین.”

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی دەم لە کۆنگرەی لقی پارتەکەی رایگەیاد، لەناو ئەو پاکێجە دادوەرییەی لە لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا، داواکارییەکانی پارتی دەم جێگەیان نەکراوەتەوە.

هاوسەرۆکی پارتی دەم ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە زیندانەکانی تورکیادان و چاوەڕێبوون بەهۆی پاکێجەکەوە ئازادبکرێن، بەڵام ئاکپارتی ئەو داوایانەی رەتکردەوە.

تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، گوتیشی “خەڵک بەردەوام پرسیاری پاکێجی دادوەریمان لێدەکات، چونکە کەسوکاریان لە زیندانەکاندان، تاوەکو بەرەبەیان گفتوگۆ لەبارەی پاکێجەکە کرا و پەسەندکرا. بەداخەوە بە نزیکەیی هیچ کام لە داواکارییەکانی ئێمە لەناو پاکێجەکەدا جێگەی نەکراوەتەوە. نە یاسای کۆڤید فراوانکرا و نە دۆسیەکانی تایبەت بە تیرۆر جێگەی کرایەوە. هەربۆیە دەڵێین کەس لەسەر سینییەکی زێڕین ئاشتیمان پێشکەش ناکات و خەبات و رێکخستنی دەوێت.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *