به‌په‌له

سنووری بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی ڕەحیم ئەحمەدی، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە سنووری “زڵێ”ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کرا.

ڕۆژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژ، ڕەحیم ئەحمەدی، کۆڵبەری تەمەن ۳۷ ساڵی خەڵکی شاری بانە و باوکی دوو منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری “زڵێ”ی بانە بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەحیم ئەحمەدی بەبێ ئاگاداریی پێشوەختە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

ئەو کۆڵبەرە لە بەشی لاقیدا بەسەختی بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بانە گواستراوەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *