دەوڵەتی ئێران دوو مامۆستای ئاینی سزادا و دوو هاوڵاتیشی دەستگیرکرد

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پێشلێکاری و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دوو هاوڵاتیی خەڵکی بۆکان دەستگیر کران و دوو مامۆستایی ئاینی سەردەشت سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان؛ دوو هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی مووسا یادیار و هەمزە یادیار، کە برای یەکن و خەڵکی گوندی گۆکتەپەی سەر بە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ ئەو دوو هاوڵاتییە کوردە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کران و هۆکارەکەشی بۆ پۆشینی جلوبەرگی خاکی و جامانە لە ئاهەنگێکی زەماوەند دەگەڕێتەوە.

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان پەیوەست بە سزادانی دوو مامۆستای ئاینی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە گوتی: ” دوو مامۆستای ئاینی کورد بە ناوەکانی سەلام مەحموودیان پێشنوێژی مزگەوتی گوندی بێورانی خواروو و حەسەن خزری پێشنوێژی مزگەوتی گوندی بێورانی سەرووی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دادگای تایبەتی مەلاکان لە ورمێ هەر یەکێکیان بە دوو ساڵ زیندانی و بە پێبژاردنی ٢٠ ملیۆن تمەن سزا دران.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *