توركیا له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) ئاشكرایكردوه‌، پێشبینیدەکەن لەماوەی چەند ڕۆژى داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەک دابنێت‌و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ده‌شڵێت:”دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌، ئینجا قۆناغه‌كانى دیكه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێده‌كه‌ن”.

دوای کۆبونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن‌و بڕیاری ئاکپارتی کە بەسەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەئەنكەرە بەڕێوەچوو، عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان كردو وتى:پێشبینیدەکەین پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوەو دانانی چەک له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ لەماوەی چەند ڕۆژى داهاتودا ببێتە کۆنکرێتی، دوای خۆهەڵوەشاندنەوەو چەکدادانانی پەکەکەش، قۆناغەکانی دیکەی پرۆسەى ئاشتى له‌توركیا دەستپێدەکەن”.

چەلیک ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، “زلهێزە ئیمپریالیستەکان دەستکاری دۆخەکە دەکەن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لەناوچەکەدا، بەڵام تورکیا هەوڵەکانیان پوچەڵدەکاتەوە بەئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر، ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر سیاسەتی کۆماری تورکیایە”.

پرۆسەی ئاشتیی ئەمجارە لەڕۆژی 1ى 10ى 2024وه‌ بەتەوقەکردنێكى دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەم پارتی لەپەرلەمان دەستیپێکردو دواتر دیدارەکانی ئیمراڵی‌و پارت‌و لایەنە سیاسییەکان بوە هەنگاوی درێژەپێدەری پرۆسەکە، ئێستاش چاوەکان لەسەر دوو قۆناغه‌، قۆناغێك هەنگاوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن کە بەگوێرەی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەبێت کۆنگرە ببەستن، چەک دابنێن‌و خۆیان هەڵبوەشێننەوەو قۆناغى دوه‌میش چاوه‌كان له‌سه‌ر هەنگاوی کردەیی ئەنكەرەن لەوبارەیەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *