به‌په‌له

بەرەی گەل: گیانی هەڤاڵ لاهوور لە ئەستۆی سەرۆکی خۆسەپێنی یەکێتییە

بەرەی گەل داوا لە کۆنسووڵخانە، نوێنەرایەتییەکان و حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر ئەو “کردەوە تیرۆریستییە” بێدەنگ نەبن و دەڵێت، گیانی لاهوور شێخ جەنگی لە ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە.

شەوی پێنجشەممە 21-08-2025 هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی داوای خۆبەدەستەوەدانی لە لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلیان کرد و گوتیان کە فەرمانی دەستگیرکردنیان پێیە، ئەویش رەتیکردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای نزیکەی چوار کاژێر لە شەڕ کردن، لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، ئاسۆ و پۆلادی برای دەستگیر کران.

بەرەی گەل راگەیێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکەوە داوا دەکات، کۆنسووڵخانە، نوێنەرایەتییەکان، نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان “لە بەرامبەر ئەم کردەوە ناشارستانی و تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی راشکاویان هەبێت.”

لەبارەی لاهوور شێخ جەنگی و ئەو کەسانەی لە روداوەکە دەستگیر کراون بەرەی گەل دەڵێت، “گیانی هەڤاڵ لاهوور و تەواوی هەڤاڵانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆکی خۆسەپێنی یەکێتی دایە.”

لە شەڕەکەی لالەزاردا چوار کەس کوژراون. سێیان کارمەندی هێزە ئەمنییەکانن و یەکێکیان لایەنگرێکی لاهوور شێخ جەنگیە. بەگوێرەی زانیارییەکان 10ـی دیکەش بریندار بوون.

جگە لە زیانە گیانییەکان، شوێنە گەشتیارییەکان، خانوو و ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە شوێنی رووداوەکە زیانیان بەرکەوتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *