رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا دەڵێت، دوو بوومەلەرزە میانماریان هەژاندووە و یەکێکیان 7.7 پلەی رێختەر بووە. هەروەها قووڵییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە. بەشێک دانیشتووانی میانمار وڵاتەکەیان بەرەو تایلەند جێهێشتووە.
چەقی بوومەرلەزەکە، شاری ساگاینگ بووە لەنێوەڕاستی وڵاتەکە. بوومەرلەرزەکە چەندین باڵەخانەی رووخاندوون و چەند شەقامێکیشی هەڵتەکاندووە.
جگە لە وڵاتانی میانمار، هەریەک لە وڵاتانی تایلەند، هیندستان، چین و بەنگڵادیشیشی گرتووەتەوە.
تاوەکو ئێستا راگەیێندراوی فەرمی لەلایەن حکومەتی میانمار لەبارەی زیانەکانەوە نەبووە، بەڵام بەگوێرەی ڤیدیۆکانی سۆشیال میدیا، چەند باڵەخانەیەک رووخاون.
قەندیل پرێس