ئەردۆغان: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بواری دیموکراسی و ئابووری

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر تەنیا پرۆژەی هاوپەیمانی جمهوور نییە، بەڵکوو پرۆژەی حکوومەت و دەوڵەتەکەمانە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر تەنیا پرۆژەی هاوپەیمانی جمهوور نییە، بەڵکوو پرۆژەی حکوومەت و دەوڵەتەکەمان و لە هەمووشیان گرنگتر پرۆژەی گەلەکەمانە، دەبینین هەنگاو بە هەنگاو ئەم خەونەمان دەبێتە ڕاستی و با کەس نیگەران نەبێت.

ئەردۆغان گوتی: پەنا بە خوا ئەو ڕێگەیەی گرتوومانەتە بەر، ئێمە دەگەیەنێتە تورکیایەکی بەهێز لە بواری دیموکراسی و ئابووریدا و کۆتاییەکەی برایەتی نێوان گەلەکەمانە، لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەکەدا، کەشێکی گەشبینی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵمان زاڵە، ئێمە شەفافیەت و بەشداریکردنی فراوان لە پرۆسەکەدا لە پێشینەی کارەکانمان دادەنێین.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، بە ڕوونی خواستی خۆمان بۆ بەشداریی هەموو لایەنەکانی ناو پەرلەمان ڕاگەیاندووە کە بەشدار بن لە پرۆسەکە. سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیمان لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەوەی ئەنجامداوە بۆ ئەم مەبەستە، خەباتی تورکیا بۆ ڕزگاربوون لە کۆت و بەندەکانی تیرۆر نابێت بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی و مامەڵەی تایبەت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *