دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی کە فەرمانی هێرشی نوێی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات، ئەگەر تاران هەوڵی دەستپێکردنەوەی کاری ئەو دامەزراوانە بدات کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ئەمریکاوە بۆردومانکرابوون.
ترەمپ هۆشدارییەکەی لە کاتی گفتوگۆی لەگەڵ کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە ڕۆژئاوای سکۆتلەندا دا.
ئێران کە ڕەتیدەکاتەوە هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بدات، پێداگری دەکات لەوەی سەرەڕای بۆردومانکردنی سێ شوێنی ئەتۆمی، پیتاندنی یۆرانیۆم درێژه پێدەدات.
ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئێران ئاماژەی خراپ دەنێرێت و هەر هەوڵێک بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەناو دەچێت.
ترەمپ دەشڵێت: توانای ئەتۆمی ئەوانمان لەناوبردووە. “ڕەنگە جارێکی دیکە بەرنامەکە دەستپێبکەنەوە، ئەگەریش دەستپێبکەنەوە، ئێمە لەناویان دەبەینەوە.”
قەندیل پرێس