به‌په‌له

کەیوان قادری: مەنسوور شانازیی دەکرد کە بزووتنەوەی ئاپۆیی توانیویە ڕۆژئاوایەکی جوان بنیات بنێت بەڵام ڕەخنەی لە بزووتنەوه‌ی ئاپۆییش هەبوو

قه‌ندیل پرێس: سڵاو و ڕێز کاک کەیوان، سپاستان دەکەین ئەم وتووێژەتان لەگەڵ قەندیل پرێس قەبووڵ فەرموو. بەڕێزتان یەکێک لەو کەسانەن کە لە نزیکەوە شەهید مەنسوور کەریمیان دەناسن، تکایە خۆتان بناسێنن و بفرمن چۆن شەهید مەنسوورتان ناسیوە؟

کەیوان قادری: سلاو و ڕێز من کەیوان قادریم، رۆژنامەنووسم.
من و مەنسوور لە ساڵەکانی 2003 و 2004 هاوڕێ بووین و تا ڕادەیەک کاری گرافیک و کاری هونەری و تا ڕادەیەک کاری ڕۆژنامەنووسی و دیزایینی گۆڤار و پوستەرمان دەکرد لە سنە. دواتر لە ساڵەکانی 2015 و 2016 لە باشور یەکترمان بینیەوە و دواتر لە 2018 و 2019 لە ڕۆژئاوا پێکەوە بووین.

قه‌ندیل پرێس: تکایە بە کورتی لەسەر کەسایەتی، ئاواتەکان و هەروەها کارەکانی شەهید مەنسوور لە بواری سینەما بۆمان باس بفرمن؟

کەیوان قادری: مەنسوور کەسێکی هونەرمەند بوو و ڕوانگەیەکی جوان ناسانانەی هەبوو بۆ ژیان و هونەر. لە کاری فیلمسازیدا و تەنانەت لە بواری تەکنیکی هونەر، کەسایەتییەکی زۆر وردبین و نوێگەرای هەبوو. لە ڕۆژئاوا و لە باشور و تەنانەت لە پرۆژە فیلمسازییەکانی لە عێراقدا زۆر جیدی کاری دەکرد و بەردەوام بەدوای نوێیگەریدا بوو.
لە ڕۆژئاوا بێ ترس و بێ گوێدان بە کەموکۆڕییەکان، بە هونەر و سینەما و جوانییەکانی شوڕشی ڕۆژئاوا بیری دەکردەوە. کاری بۆ ئەوە دەکرد کە بتوانی دیمەنی ئازار و هەرەوها جوانییەکانی ڕۆژئاوا لە ڕێگای لێنزی کامێراکەیەوە پیشانی دونیا بدات. وە پیشانیدا.
فیلمی کۆبانی، شنگال، بەربوو، ئەڤینا کورد و … تەنیا بەشیک لە کارەکانی مەنسوور بوو لە ڕۆژئاوا. جگە لەوەی کە ئەزموونی سینەمایی و هۆنەری خۆی لە گەڵ فێرخوازەکانی سینەما لە ڕۆژئاوا بەش کرد.

قه‌ندیل پرێس: جەنابتان لە نزیکەوە شەهید مەنسوورتان ناسیوە، ئایا مەنسوور کەریمیان خۆی بەشێک لە بزووتنەوەی ئاپۆیی پێناسە دەکرد؟ لە ڕۆژئاوا خەریکی چی بوو؟

کەیوان قادری: مەنسوور بیهەوێت یان نەیهەوێت بەشێک لە بزووتنەوی رزگاریخوازی کوردە لە ڕۆژئاوای کوردستان. ناوی ئەم بزووتنەوە چی بێت مەنسوور یەکێک لە جوانترین کەسایەتییەکانی ئەم پرۆسەیە. لە ڕۆژئاوا کاری فیلمسازی دەکرد و ڕەخنەگری بزووتنەوەکانی کورد بوو تەنانەت لە ڕۆژئاواش. بەڵام شانازیی دەکرد کە بزووتنەوەی ئاپۆیی توانیویە ڕۆژئاوایەکی جوان بنیات بنێت بەڵام ڕەخنەی لە بزووتنەوه‌ی ئاپۆییش هەبوو.

قه‌ندیل پرێس: وەکوو پرسیاری کۆتایی، هەروەها کە ئاگادارن قەرار وابوو تەرمی شەهید مەنسوور بگەڕێندرێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات، بەڵام ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیجازەی نەدا، بە ڕای بەڕێزتان هۆکاری ئەم ترسەی کۆماری ئیسلامی چییە؟

کەیوان قادری: لە سەردەمێکدا ژیان دەکەین کە سنوورەکان و داگیرکەرانیش لە تەرمی هونەرمەندەکانمان دەترسن. دڵنیام کە ماهییەت و هەبونی کۆماری ئیسلامی ناگۆردرێت، ڕێگری کردن لە تەرمی شەهید مەنسوور سەلمێنەری ئەم ڕاستیەیە کە هێشتا یەک هونەرمەند یەک فیلمساز یەک شەرڤان و یەک گەریلا تەنانەت جەنازەکەشی، هەبون و پێکهاتە سیاسی و ئایدیاکەی کۆماری ئیسلامی دەخاتە مەترسییەوە. خوشحالم کە کۆماری ئیسلامی نەیهێشت تەرمی مەنسور بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات، لە بەر ئەوەی کە با بزانین چەندە ترسنۆکە و مەنسوور و مەنسوورەکان چەندە قارەمانن کە دوژمن لە تەرمەکەشیان دەترسێت. کۆماری ئیسلامی لە مەنسوور دەترسێت لە تەرمەکەشی، لە دوای مەنسوور و لەو ڕێگایە وا بێ مەنسوور نامێنێت….

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وتووێژی “قەندیل پرێس” لەگەڵ بەڕێز “فەرزین کەرباسی” شرۆڤەکاری سیاسی لە بارەی دوایین دۆخ و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پرسیاری یەکەم: لە ڕۆژانی ڕابردوودا فایلێکی دەنگی بەڕێز ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *