به‌په‌له

کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرا

کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، لەسەر سنووری بانە بە سەختی بریندار کرا.

کۆڵبەر نیوز، سەبارەت بە بریندارکردنی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گرووپێکی کۆڵبەران لە مەرزی “ئاشترئاباد” و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد بەسەختی بریندابوو.

کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەمە ٢٩ـی تەمووزی ٢٠٢٥، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گرووپێکی کۆڵبەران لە مەرزی “ئاشترئاباد” و لە ئەنجامی هێرشەکە کۆڵبەرێک بە ناوی (بەهرام میک)ـی تەمەن ٣٠ ساڵ کە خەڵکی گوندی میکەی شاری سەقزە و لە گوندنی ترخان ئابادی بانە نیشتەجێیە، بە سەختی برینداربووە.

ئاماژە بەوەشکردووە، سەرەتا (بەهرام میک) بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە بانە کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دواتر بۆ نەخۆشخانەی شاری سەقز گوازرایەوە.

جێگەی باسە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٣١ کۆڵبەریش بریندار بوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم: هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی هانتا لە کوردستان تۆمار نەکراوە

​وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاگەیاندراویدا ئاماژە بەوە دەکات کە ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *