به‌په‌له

کۆشکی سپی هۆشداریی دەداتە تاران: لەگەڵ ترەمپ رێکبکەون باشترە

کۆشکی سپی هۆشداریی تووند دەداتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و رایدەگەیێنێت، بۆ تاران “کارێکی ژیرانە دەبێت” ئەگەر لەگەڵ واشنتن بگاتە رێککەوتن. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە کرد.

رۆژی چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026، کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: “بۆ ئێران زۆر ژیرانە دەبێت رێککەوتن لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و ئیدارەکەی واژۆ بکات.”

هاوکات دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە رووس سۆشیاڵ جارێکی دیکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر تاران نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ، بژارەی سەربازی لە ئارادایە.

ترەمپ لە پەیامێکدا هۆشداریی دایە بەریتانیا سەبارەت بە دەستبەرداربوون لە سەروەریی دوورگەکانی (چاگۆس) لە ئۆقیانووسی هیند و گوتی، بنکەی ئاسمانیی (دیێگۆ گارسیا) لەو ناوچەیەدا پێویستە “بۆ لەناوبردنی هەر هێرشێکی ئەگەری لەلایەن رژێمێکی ناجێگیر و مەترسیدارەوە [ئێران]، ئەگەر نەیەنە ژێر باری رێککەوتن.”

ئەم لێدوانەی تڕەمپ دوای ئەوە دێت کە حکومەتی بەریتانیا رێککەوتووە لەسەر گێڕانەوەی دوورگەکانی “چاگۆس” بۆ مۆریس، بەو مەرجەی بنکە سەربازییە هاوبەشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا لە “دیێگۆ گارسیا” بۆ ماوەی سەدەیەک بە کرێ لای بەریتانیا بمێنێتەوە.

هاوکات میدیاکانی ئەمریکا رایدەگەیێنن، سوپای ئەمریکا ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە و ئەگەری هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکان دەستپێبکەن، هەرچەندە ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرای کردووە، ترەمپ چەندین بژاردەی سەربازیی خراوەتە بەردەست کە ئامانجیان “گەیاندنی زۆرترین زیانە”، لەوانەش کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئێران بە ئامانجی رووخاندنی حکومەت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *