کچە کوردێکی خەڵکی کرماشان لە پاڵەوانێتییەکی کاراتی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
شەشەمین خولی پاڵەوانێتیی کاراتیی وڵاتانی ئیسلامی رۆژی هەینی 14-11-2025 لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، تێیدا کچێکی کورد بەناوی ئاتوسا گوڵشانەژاد لە کێشی 61 کیلۆگرامی ژنان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە پاڵەوانێتیەکەدا ئاتوسا گوڵشانەژاد لەگەڵ سێ یاریزانی نایجیری، سعودی و ئەفریقای باشووریدا یاری کرد و توانی بە سەر هەر سێ یاریزانەکەدا سەرکەوێ.
ئاتوسا گوڵشانەژاد، تەمەن 21 ساڵ خەڵکی شاری هەرسینی کرماشانە و لە ساڵی 2011ەوە وەرزشی کاراتی دەکات.
ئاتوسا زیاتر لە 6 ساڵە ئەندامی تیمی نیشتمانیی گەورەساڵانی ئێرانە بۆ کاراتی.
ئاتوسا لە پاڵەوانێتیەکانی ئاسیا کە ساڵی 2021 لە ئاڵماتی کازاخستان و 2023 لە مالاکای مالیزیا و 2025 لە تاشکەندی کازاخستان بەڕێوەچوون، پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
قەندیل پرێس