به‌په‌له

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: نابێت زیندانی ئەوین ببێتە مەیدانی جەنگ

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بارودۆخی خراپی زیندانی ئەوین لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و دەڵێن: ئەو جۆرە هێرشانە بە تاوانی جەنگ دادەندرێت و نابێت زیندانی ئەوین ببێتە مەیدانی جەنگ.

ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەوین لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆییدا قەدەغەیە و ئەو جۆرە هێرشانە بە تاوانی جەنگ دادەندرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت هیچ جۆرە توندوتیژییەک دژی زیندانییەکان بەکاربهێندرێت و زیندانی ئەوین بکرێتە مەیدانی جەنگ، چونكە زیندانییەكان تووشی دڵەڕاوکێ و ترس دەبن.

دەشڵێن، داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکەین دەەستبەجێ هەموو ئەو زیندانیانە ئازاد بکەن، کە بە پێچەوانەی پێوەرەکانی مافەکانی مرۆڤ دەستبەسەرکراون و زیندانیانی دیکە لەو شوێنانە بگوازنەوە، کە مەترسی هێرشی سەربازییان لەسەرە.

ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ڕابردوو ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا زیندانی ئەوینی کردە ئامانج و بەو هۆیەوە کارەبا پچڕا و پەنجەرەکانی سەرجەم هۆڵەكانی زیندانەکە شكان و بنکەی تەندرووستییەکە و بینای داواکاری گشتیی زیندانەکە زیانیان بەرکەوتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کچە وەرزشوانێکی کورد ئاڵای کوردستان دەخاتە کتێبێکی دانیمارکەوە

لە وڵاتی دانیمارک، کچە وەرزشوانێکی کورد بەناوی “ڤالێنتینا ماهر جەمیل”، بەهۆی لێهاتوویی بێوێنەی لە بواری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *