میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر زانای ئەتۆمی لە ماڵی باوكی لە ئاستانە لە سنووری گیلان لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل پێش دەستپێكردنی ئاگربەست كوژرا.
میدیاكانی ئێران سەبارەت بە كوژرانی زانایەكی دیكەی ئەتۆمی وڵاتەكەیان پێش ئەوەی ئاگربەست دەستپێبكات، زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاكان بڵاویان كردەوە، محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر زانای ئەتۆمی لە ماڵی باوكی لە ئاستانە لە سنووری گیلان لە هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل پێش دەستپێكردنی ئاگربەست كوژرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر كوڕە ١٧ ساڵانەكەی، محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر، لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەكەی لە تاران كوژرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو مانگ لەمەوبەر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاند، كە محەمەد ڕەزا سەدیقی سابر بەهۆی پەیوەندی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی سزای بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كاتژمێر ٧ـی بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام پێش ئەوەی ئاگربەستەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاران و تەلئەڤیڤ هێرشی فراوانیان بۆ سەر یەكتر ئەنجامدا.
قەندیل پرێس