دۆناڵد ترەمپ نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت و سوپاسى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،” شه‌وى ڕابردوو نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له به‌ڕێز دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت و تێیدا سه‌رۆك تره‌مپ دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتوويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن “.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هه‌ر له‌و ميانه‌دا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌موو جيهان، نيشان ده‌دات.
سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت،” سه‌رۆك تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت “.
قەندیل پرێس