شاندی ئیمرالی سەردانی زیندانیانی سیاسییان کرد

پەروین بوڵدان و مەتحەد سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی ئاشتی سەردانی زیندانەکانی کاندرای و ئەدرنەیان کرد و چاویان بە سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو سەڵاحەدین دەمیرتاش فیگەن یوکەسەداغ، سەلچوق مزراکلی و سەرمرا گوزەل کەوت.

پەروین بوڵدان و مەتحەد سانجار سەبارەت بە سەردانییەکەیان بۆلای زیندانییەکان لە ڕاگەیاندراوێکیدا ڕایانگەیاند، سەردانی هەڤاڵانمان سەڵاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەداغ، سەلجوق مزراکلی و سەمرا گوزەلمان لە زیندانی ئەدرنە و کاندرای کرد، مۆڕاڵی هەموویان زۆر بەرزبوو، هاوکات تەندرووستیشیان زۆر باش بوو.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا دەربارەی پڕۆسەکە زانیاری هاوبەش کرا و سەڵاحەدین دەمیرتاشی دلۆڤانیش دوای ئەوەی پشتگیری خۆی بۆ پرۆسەکە دووپاتکردەوە، ئاماژەی کرد، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکە بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

هەروەها، فیگەن یوکسەداغی دلۆڤانیش وتی: بە هیوایە بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، درێژە بە هاوکاری و پشتگیری خۆی دەدات لەم ڕێگەیەدا.

باسیان لەوەشکرد، لە ڕووی یاساییەوە دڵنیایین کە هاوڕێیانمان بێتاوانن، بۆیە هیچ پاساوێک ڕەوا نییە بۆ زیندانیکردنیان و جێگەی قبوڵ کردنیش نییە، چاوەڕوانین و داوادەکەین ڕاستەخۆ کۆتای بەم نا دادپەروەرییە بهێندرێت و هەڤاڵانمان لە بارودۆخی ئازاددا بەشداری پڕۆسەکە ببن.

لەکۆتاییدا ڕایانگەیاند، دیدارەکە زۆر ئەرێنی بوو، هەڤاڵانمان سڵاو و خۆشەویستی خۆیان بۆ هەموو ئازادیخوازان نارد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *