ماوەی ٨٣ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە

ئەمڕۆ ماوەی 83 ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاب-یان وەرنەگرتووە و تا ئێستاش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرا نەكراوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی ٢٧ـی مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە لە ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوە.

پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ماوەی چەند مانگێکە بووەتە قەیرانێکی بەردەوام لە نێوان هەرێم و عێراق.

مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی خراپدان و تا ئێستا مووچەی مانگەكانی ١٢ـی ساڵی ڕابردوو هەروەها مانگەكانی ٨ ، ٩، ١٠ـی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، دوای ١١ ساڵ لە کێشەی نەوت و دوای نزیکەی ٣٠ مانگ لە ڕاگرتنی نەوتى هەرێم بۆ دەرەوە ڕۆژی ٢٧ـی مانگی ڕابردوو پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتى هەرێم بەرەو بەندەری جەیهان دەستیپێكردەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێگریی هێزەکانی تورکیا لە بەردەم بارهەڵگرێکی شیلادزێ دەبێتە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ

قەندیل پرێس- هەواڵی تایبەت لە دەڤەری شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە باشووری کوردستان،له سەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *