به‌په‌له

پڕۆفیسۆرێکی کورد بە توێژینەوەیەکی دەیسەلمێنێت، ‘کورد نەتەوەیەکی هیندۆئەورووپییە’

خانمە پڕۆفیسۆرێکی کوردی جێنەتیک و بۆماوەزانی لە توێژینەوەیەکدا دەریدەخات، کورد نەتەوەیەکی بەڕەچەڵەک هیندۆئەورووپییە.

پڕۆفیسۆر د. هاژە جەمال، پسپۆڕی جێنەتیک و بۆماوەزانی کە سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەیە رایگەیاند، لە توێژینەوەکە بۆماوەمادەی DNAـی 120 کەسی شاری هەولێر شیکراونەتەوە و داتاکانیان رەوانەی زانکۆی لیستەر کراون بۆ هەڵسەنگاندنی گرووپی بۆماوەمادەکەیان و زانینی رەچەڵەکیان.

لە ئەنجامدا بەگوێرەی سەرچاوەی بۆماوەیی و جێنەتیکی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا کە نموونەکانی ئەو 120 کەسەی هەڵسەنگاندبوو، دەرکەوت؛ کورد بۆماوەییانە بەڕەچەڵەک هیندۆئەورووپییە. بەپێی توێژینەوەکە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بە زاراوە جیاوازەکانیشەوە دەگەڕێنەوە سەر هەمان رەچەڵەک.

پڕۆفیسۆر د. هاژە جەمال دەڵێت: بایەخدان بەم جۆرە توێژینەوانە رێخۆشکەرن بۆ دۆزینەوە و وردبوونەوەی زیاتری شووناسی کورد و بەدواداچوون بۆ رەچەڵەکی پاشماوەی رووفاتی قوربانییانی جینۆساید.

توێژینەوەکە بە ناوی Genetic Diversity in Hypervariable Segment I of Mitochondrial DNA Among the Kurdish Population Erbil City- Iraqi Kurdistan Region لە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی دەربارەی جینۆسایدی گەلی کورد پێشکێش کرا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ژن‌کوژی لە سنە؛ ژنێکی گەنج لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا

 ​ڕۆژی شەممە ۱ی خەرمانانی ۱۴۰۵، ئاتوسا جەعفەری، ژنی گەنجی ۲۷ ساڵە و کارمەندی ئیدارەی پۆستی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *