به‌په‌له

وەزیری دەرەوەی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە مۆسکۆو لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبووەوە.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، حوکمڕانی نوێ لە دیمەشق دەیانەوێت پەیوەندی  دروست لەگەڵ ڕوسیا دابمەزرێنن.

شەیبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وتی: دەرفەتەکان بۆ سوریایەکی بەهێز زۆرن و هیوادارین ڕوسیا لەم ڕێگایەدا لە پشتمانەوە بوەستێت.

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ڕاشیگەیاند، دیمەشق حەز دەکات پاڵپشتی مۆسکۆ بۆ بنیاتنانی سوریایەکی یەکگرتوو بەدەستبهێنێت.

هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ هیوادارە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بەشداری لە کۆبونەوەی لوتکەی نێوان ڕوسیاو دەوڵەتانی عەرەبی لە مۆسکۆ لە مانگی تشرینی یەکەمدا بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تره‌مپ: زۆر بێ هیوام له‌و كوردانه‌ی چه‌كه‌كانمان پێدان و نه‌یانبردنه‌‌ ناو ئێران

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بێ هیوایی خۆی به‌رامبه‌ر “به‌و كوردانه‌” نیشان ده‌دات كه‌ چه‌كیان پێداون …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *