به‌په‌له

نوێنەری ترەمپ: ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست خەیاڵە

تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا ڕایدەگەیەنێت، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەیاڵێکە و ڕەنگە هەرگیز نەیەتە دی، دەشڵێت، هەموان لەم ناوچەیەدا لەپێناو شەرعییەتی خۆیان شەڕ دەکەن.

تۆم باراک لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “سکای نیوز” ئاماژەی بەوەکردوە،” پێشتر ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوە، رەنگە هیچکاتیش ئاشتی لەناوچەکە نەیەتە دی “.

لەبارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، تۆم باراک باس لەوەدەکات،” پێشتر 29 جار ئاگربەست ڕاگەیەنراوە، بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبون “.

نوێنەرەکەی ترەمپ نیگەرانە لەوەی لەغەززە ڕودەدات، هاوکات دەڵێت،” ئیسرائیل هاوپەیمانێکی گرنگی ئێمەیە، ساڵانە چوار تا پێنج ملیار دۆلار هاوکارییان دەکەین و پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە دڵی ئەمریکادا “.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوایین پێشهاتەکان لەبارەی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران:

– وەزیری دەرەوی عەممان ئەمڕۆ لە ئەمریکا لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لەبارەی ئێرانەوە کۆدەبێتەوە. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *