مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، سووریا بە کاتێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت و ئێمە کەوتنی سیستمی ستەمکاری لە دیمەشق دەبینین و ئەمە دەرفەتە بۆ بوونیادنانی سووریایەکی نوێ.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات-قەسەدە لەبارەی ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە.
مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا رایگەیاند، سووریا بە کاتێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت و ئێمە کەوتنی سیستمی ستەمکاری لە دیمەشق دەبینین.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم گۆڕانکارییە دەرفەتە بۆ بوونیادنانی سووریایەکی نوێ لەسەر بنەمای دیموکراتییەت و دادپەروەری کە مافی سەرجەم هاوڵاتییانی سووریا لەخۆی بگرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بڵاوی كردەوە حكومەتەكەی بەشار ئەسەد كۆتایی هات، هەروەها سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتەش دەڵێت: ئامادەم دەسەڵات ڕادەست بكەم.
قەندیل پرێس