به‌په‌له

مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت:

ئەحمەد شەرع زۆر نەرم بووە، لیستێكی تایبەت بە داواكارییەكانمان رادەستكردووە كە ئەنجامیبدات، بە تایبەت پاراستی كەمینەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، كریستیان و كورد و دروزو عەلەوی.

پێمان راگەیاندووە، تەنها پاراستنیانمان ناوێت، بەڵكو دەمانەوێت بەشداری لە حكومەتدا بكەن، دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی توانای حكومڕاكرنی سوریای هەیە، بەجۆرێك كە بەرژەوەندی هەموو كەمینەكانی تیادابێت.

لیستێكی‌تری داواكاریشمان هەیە كە لێرەدا ئاماژەی پێناكەم، پێموایە شەرع تێدەگات لەوە كە هەنگاونان بۆ پێشەوە بۆ سوریا بە ئەنجامدانی جەنگ نابێت لەگەڵ دراوسێكانی، لەگەڵ وڵاتانی وەك لوبنان و ئیسرائیل و هەر وڵاتێكی تر، هەنگاونان بەرەو پێشەوە بۆ شەرع و دەسەڵاتی كاتی، رێگای ئاشتیە و پێموایە لەوە تێدەگات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *