سى پى تى: تورکیا رۆژى پێنجشەممە 23 جار سنوورى ئامێدى بۆردوومانکردووە

رێکخراوى سى پى تى ئەمریکى رایگەیاند، سەرەڕاى راگەیاندنی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەڵام سوپای تورکیا لە هێرش و لەشکرکێشییەکانی بەردەوامە و تەنیا رۆژى پێنجشەممە 23 جار بۆردوومانى کردووە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی رایگەیاند، لە بەرەبەیانى رۆژى پێنجشەممە تاوەکو پاشنیوەرۆى هەمان رۆژ، تورکیا 14 جار بۆردوومانى گەلى سیڤاى لە چیاى مەتینا لە سنوورى ئامێدى کردووە، هەروەها 9 جار گوندى کەفنەمژێ و چیاى گاراش بۆردوومانکراون.

کامەران عوسمان، گوتیشى “هەرچەندە پەکەکە لە 12ـی ئایارەوە، بە فەرمی خۆی هەڵوەشاندەوە، بەڵام لەوکاتەوە تاوەکو پێنجشەممە، سوپای تورکیا 31 هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کردووە، کە زۆرترینیان رۆژى پێنجشەممە بوون.”

پارتى کرێکارانى کوردستان، 12ـى ئایار ئەنجامى کۆنگرەى 12ـى خۆى بڵاوکردەوە کە لە رۆژانى پێنج و حەوتى ئایار لە “هەرێمى پاراستنى میدیا” رێکخرابوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *