به‌په‌له

مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات

مه‌زڵوم عه‌بدى بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ند زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بنەمایەکی سەرەکی هەیە کە ئه‌وو ئه‌حمه‌د شه‌رع لەسەری ڕێککەوتون کە نابێت دوو سوپا هەبێت، ده‌شڵێت:”هەر کاتێک کارەکانی سوپا تەواو بوو، ئەوە چەکدارە بیانییەکانی ناو ڕیزەکانی هەسەدە دەڕۆن”، فەرماندەی گشتیی هێزەكانى سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكراشیده‌كات، “مایکل کورێلا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هانیدام بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌”.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هه‌سه‌ده‌ لەچاوپێکەوتنێکیدا بە’ئەلمجەلەی’ وت:”ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریایە، لەکاتی ڕێوڕەسمی دیاریکردنی بۆ ئەو پۆستە، بەهۆی ئاهەنگی ڕۆژی سەرکەوتن لە ڕێوەڕەسمەکە ئامادەنەبوم”.

وتیشى:”کۆبونەوەکەی چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەدیمەشق بوە هۆی ڕێککەوتن لەسەر زنجیرەیەک بنەما، لەوانە یەکگرتویی ناوچەکانی سوریا، هەروەها یەک سوپا، یەک دامەزراوەو یەک پایتەخت‌و یەک ئاڵا لەسوریا هەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، “خاڵێک هەیە کە ئێمە لەسەری ڕێککەوتین، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردن‌و کاتەکەی پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت‌و چارەبکرێت، هەروەها ڕێککەوتین کە بەردەوامی بەدانوستان‌و گفتوگۆکان بدەین، پێشمانوایە کۆبونەوەکە ئەرێنی بوە”.

پرسیار لەفەرماندەکەی هەسەدە کرا ئاخۆ ئامادەیە بچێتەوە ناو سوپای سوریا؟ لەوەڵامدا وتی:”بنەمایەکی سەرەکی هەیە کە لەسەری ڕێککەوتوین، کە نابێت دوو سوپا هەبێت، بەڵکو دەبێت یەک سوپا هەبێت، ئێستا شێوازێک بۆ دوبارە داڕشتنەوەی هەیکەلی سوپا هەیە کە ئێمەش وەک هەسەدە، بەدڵنیاییەوە پابەندین بەو شێوازە بنەڕەتییە کە سوپای لەسەر دادەمەزرێت، هەرکاتێک کارەکانی سوپا تەواوبوو، ئەوە چەکدارە بیانییەکانی ناو ڕیزەکانی هەسەدە دەڕۆن”.

مەزڵوم عەبدی پەراوێزخستنی کوردى له‌ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕەتکردەوە، وەک ئەوەی لەسەردەمی ڕژێمی پێشوو کرا،  هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی دوبارەنەکردنەوەی ئەزمونی بەعس، کردەوە.

ئه‌وه‌شى وت:”ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ شەرع دوای سەردانەکەی مایکل کورێلا فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بوو کە هانیدابوو لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەوێت”.

هه‌روه‌ك له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و دیداره‌دا پرسیار له‌عه‌بدى کراوه‌ ئایا نیگەران دەبێت ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە خیانەتی لێبكاته‌وه‌و پشت له‌ڕۆژئاواى كوردستان بكاته‌وه‌؟ عەبدی لەوەڵامدا وتی:”گەشبینم، هیوادارم ئەمە ڕوو نەدات”.

ڕەتیکردەوە، هیچ جۆرە هاوکارییەکیان لەگەڵ ئێران هەبێت، ئه‌وه‌شى وت:”نە ئێستا نە دواتر، هیچ پەیوەندیەکمان لەگەڵ ئێران نابێت، بەڵکو لەئێستادا سەرنجمان لەسەرئەوەیە بەشێکبین لەئیدارەی نوێ‌و لەدانوستانە سیاسییەکان، نەک ببینە ئۆپۆزسیۆن وەک هەندێک لایەن بەوە تۆمەتبارمان دەکەن”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوو هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان لە خۆپێشاندانەکانی تاران کوژران

لە خۆپێشاندانەکانی تاران دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژران رێکخراوێکی مافی مرۆڤیش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *