نوێنەرێكی مامۆستایانی ناڕازیی ئاشكرایكرد، ئەمساڵ بایكۆت جیاوازەو لەمرۆوە هەولێرو دهۆك و سەرجەم ناوچەكانی دیكەیان لەگەڵدایەو دەڵێت،” بەخامی سپییەوە بەرەو بەغدا دەچین و هیچی دیكە نابینە داپۆشینی عەیبەكانی دەسەڵات”.
دڵشاد میرانی ئهندامى دهستهى مامۆستایانو فهرمانبهرانى ناڕازیی وتی، “خۆشبەختانە ئەمڕۆ، هەولێرو دهۆكو بادینان، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی سلێمانیو هەڵەبجەو دەڤەری ڕاپەڕینو گەرمیان، هاوهەڵوێستنو ئەو زوڵمو زۆرو ستەمە ڕەتدەكەنەوە كە ماوەی چوار مانگە موچە نەدراوە”.
میرانى وتى، “لەمساڵدا بەغداش دەخەینە ژێر بەرپرسیارێتی، بەخامی سپیەوە بەرەو بەغدا دەڕۆین، چونكە لەماوەی ساڵانی ڕابردودا 43جار سەردانی بەغدامان كردوەو چەندین دۆسیەمان بردوهتەوە، بەڵام بەغدا سزای مامۆستاو فەرمانبەر دەدات لەبری ئەوەی سزاى حكومهت بدات كه نەوتو پارە ڕادەستناكات”.
جەختیشدەكاتەوە، “لەمەودوا چیدیكە نابینە كۆڵەكەی شكستەكانی حكومەتی هەرێمو دەبێت ئەوەندەی دیكە شكستەكان بۆ ڕای گشتیی بڵاوبكەینەوە”.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی حوێندنی ئەمساڵەو لەسەرجەم خوێندنگەكان زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ لێدرا، مامۆستایانى ناڕازیش زهنگى بایكۆتیان لێداوهو جهختدهكهنهوه، ناچنهوه هۆڵهكانى وانهوتنهوه.
قەندیل پرێس