ئەردۆغان: لەگەڵ ترەمپ و شەرع کۆدەبمەوە و سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵین

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێش بەڕێکەوتنی بۆ ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە هەرگیز سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵن و لەپێناو بەهێزبوونی سووریا، هەرچییان لە توانادا بێت بەکاریدەهێنن.

کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ و شەرع
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە. هاوکات لەگەڵ ئەحمەد شەرع و چەند سەرۆکێکی دیکەدا کۆدەبێتەوە، کە نیشانەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی تورکیایە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

پابەندبوونی تورکیا بە سووریاوە
سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: “رۆژی سێشەممە لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتارم دەبێت. لە قەتەڕ لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە، لە میانەی کۆبوونەوەکانم لە ئەمریکاش، لەگەڵ شەرع کۆدەبمەوە و لە داهاتووشدا لە ئەنقەرە جارێکی دیکە کۆدەبینەوە. ئێمە سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵین و ئەوەی لەدەستمان بێت و لە تواناماندا بێت بۆ زیاتر بەهێزبوونی سووریای دراوسێمان بەکاریدەهێنین.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *