له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژدا هه‌سه‌ده‌ چى كردوه‌؟

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، له‌ماوه‌ى 10 ڕۆژى ڕابردودا، 338 چه‌كدارى گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانى نزیك له‌توركیا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ كوژراون‌و لەکەمتر لە48 كاتژمێری ڕابردوشدا دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ شه‌وى ڕابردوو ڕایگەیاند، لەكاتی ڕوبەڕوبونەوەیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، (25) ئەندامی گروپە چەكدارەكانی نزیك لەتوركیا لەناوچە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، کوژراون، هاوكات لەكاتی هێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر گوندو ناوچە نزیكەكانی بەنداوی تشرین، دوو هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوشەممەى ڕابردوو، دوای هێرشكردنەسەر بەنداوی تشرین لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا، لەلایەن هەسەدەو بەبەكارهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (12) ئەندامی ئەو گروپە لەڕۆهەڵاتی حەلەب كوژراون.

لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەشه‌وه‌، بەفڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێزەكانی سوریای دیموكرات هێرشیانكردەسەر گروپە چەكدارەكانی توركیاو لەئەنجامدا هەشت ئەندامی ئەو گروپە لەدەوروبەری بەنداوی تشرین لەڕۆژهەڵاتی حەلەب كوژراون.

لەئەنجامی هێرشەكانی توركیاو بەمەبەستی پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ چەكدارانی نزیك لەو وڵاتە، لەبەنداوی تشرین‌و پردی قەرەقۆزاخ لەگونده‌كانى ڕۆژهەڵاتی حەلەب، سوپای توركیا به‌رده‌وام تۆپبارانی سەخت هه‌یه‌، بەڵام لەلایەن هێزەكانی (هەسەدە)وە وەڵامده‌درێنه‌وه‌، لەگەڵ ئەوەی گروپه‌كانى نزیك له‌توركیا نەیانتوانیوه‌ هیچ بەرەوپێشچونێك تۆماربكەن، هاوكات هەسەدە توانیویه‌تى گورزى گه‌وره‌یان لێبدات.

ڕوانگەكه‌ ده‌ڵێت:”لەڕۆژی (12ی كانونی دوەمی 2024)وە تائێستا (46) هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبون كە لەنێوانیاندا شەش ژن بونیان هەیە، هەروەك لەهەمان ماوەی دیاریكراودا (338) ئەندام لەگروپە چەكدارەكانی نزیك توركیا كوژراون”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *