پاپا فرانسیس ناوی تەواوی (خۆرخێ ماریۆ بێرگۆ)یە، کە بە پاپا فرانسیس ناودەبرێت، لە ١٧ـی کانوونی یەکەمی ١٩٣٦ لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین لە دایکبووە.
پاپا فرانسیس کەسایەتی کریستیانی ئەمریکای لاتینە و سەرۆکی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان بوو.
لە ڕۆژی ١٣ـی ئازاری ٢٠١٣ بە پاپای ڤاتیکان ھەڵبژێردرا و جێگەی پاپا بێنێدیکتی شازدەیەمی گرتەوە، کە ناوبراو لە ١٦ـی شوباتی ٢٠١٣ دەستی لە کارکێشابووەوە، لەدوای ئەوەوە بوو بە پاپای ڤاتیکان، فرانسیس خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە بوارەكانی فەلسەفە و خواناسی و زانستی کیمیا لە زانکۆی بۆینس ئایریسی ئەرژەنتین.
قەندیل پرێس