قەرەمووس لە کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵات: پێویستی بە یەکگرتوویی کوردی هەیە

ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە دەستپێکی کۆنفرانسی بۆ ڕۆژهەڵات کە ئەمڕۆ لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوەدەچێت ڕایگەیاند:

ئەم کۆنفڕانسە هاوکات لەگەڵ کۆنفڕانسە مەزن و گرینگەکەی ڕۆژاوای کوردستان و لە یاد سەدساڵەی پەیمانی لۆزان بەڕێوە دەچێت و پیشاندەری ئەوەیە کورد دەخوازێ بە بێ دەستێوەردانی دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕێگای دیالۆگ و پێکەوەسازان بگاتە ئامانج و لەم دەرفەتە گرینگەی ئێستا لە ناوچەکە پێک هاتووە کەڵک وەربگرن و ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بەجێ بێرن.

جەختیش کرایەوە لەم قۆناغە گرینگەدا ئەرکێکی مەزن لە سەر هەموو پارتی سیاسی و ڕێکخستەکانی کوردستانە بە تایبەت پ.ک.ک و پێویستە هاودەنگی و یەکگرتوویی درووست بکەن.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ترەمپ لە سەر داوای سەرکردەکانی کەنداو هێرشی سبەی بۆ سەر ئێرانی ڕاگرت و سوپای لە ئامادەباشیدا هێشتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند لەسەر داوای ڕاستەوخۆی سەرکردەکانی سعوودیە، ئیمارات و قەتەر، هێرشە سەربازییە پلانبۆداڕێژراوەکەی سبەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *