به‌شى دوه‌مى كۆنفرانسى یه‌كڕیزیى‌و یه‌كهه‌ڵوێستى كوردانى ڕۆژئاواى كوردستان دور له‌چاوى میدیاكان ده‌ستى پێكرد، كۆنفرانس گفتوگۆ له‌سه‌ر 10 خاڵى بنه‌ڕه‌تى ده‌كات.
بەیانیی ئەمڕۆ کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و یەکهەڵوێستیی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان، بەبەشداریی زیاتر لە 400 کەس دەستیپێکرد، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لەسوریا (ئەنەکەسە)و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) دولایەنی سەرەکیی کۆنفرانسەکەن.
خاڵه‌کان بریتین له:
1ـ سیستەمی حوکمڕانی له‌سوریا ناناوەندی بێت‌و هەر ناوچەیەک تایبەتمەندییەکانی پارێزراوبێت.
2ـ سامانی گشتیی بهیەکسانی لەنێوان هەموو هەرێمەکان دابەشبکرێت.
3ـ زمانی کوردی دوەم زمانی فەرمیی سوریا بێت.
4ـ نوێنەرایەتیی کورد له‌هەموو دامودەزگا حکومییەکاندا هەبێت.
5ـ سوریا لەسەر بنەمای دادپەروەری بونیاد بنرێتەوه.
6ـ دۆخی ئابوریی ناوچه کوردییەکان باشتر بکرێت.
7ـ بەعهرەبکردنی ناوچەکه ڕابگیرێت.
8ـ بڕیارەکانی تەعریبی ڕژێمی پێشوو هەڵبوەشێندرێتەوه.
9ـ سوریا دەوڵەتێکی مەدەنی بێت‌و مافی هەموو پێکهاتەکان لەناو دەستور جێگیربکرێت.
10ـ یەکسانیی نێوان پیاوان‌و ئافرەتان هەبێت.
قەندیل پرێس