به‌په‌له

قایل بوون بەو ئەندازه له دەسەڵات و هێزی بڕیار دانی سیاسی بۆ یەک کەس هەڵەیەکی گەورەیە

✍️ د. کامران مەتین

جیا لە وەی که بانگەوازی ڕێزدار ئۆجەلان بۆ «ئاشتی و کۆمەڵگای دێمۆکراتیک» ئامانجەکانی لانیکەمی بزاڤی ڕزگاریخوازیانەی باکووری کوردستان دەستەبەر بکا یا نا، قایل بوون بەو ئەندازه له دەسەڵات و هێزی بڕیار دانی سیاسی بۆ یەک کەس و دروست کردنی جۆرێک له کیش شخصیت له دەوری ئەو کەسە، هەر چەندیش ئەو کەسە کەسایەتێکی سیاسی و هزری مەزن بێ، هەڵەیەکی گەورەیە که ڕێک ناتەبایە لە گەڵ مەنتقی سیاسەتی دێمۆکراتیک و هەر وەها له گەڵ پراکسیس و ئامانجەکانی خودی پ.ک.ک (PKK) که بریتین له لە ناو بردنی هەموو هیرارشیەکان و جێبەجێ کردنی سیاسەتگەری ڕادیکاڵی جەماوەری.

هیوادارم ڕێبەرایەتی پ.ک.ک وەڵامی به کردەوەییان به پێی لێک دانەوەوی ستڕاتێژیکی خۆیان له هەنگاوەکانی لایەنی بەرامبەر (تورکیا)، دۆخی هەنووکەیی دنیا و توانایی و زەرفەیەتەکانی سیاسی له ئاستی کوردستان و ناوچەکه دا بێ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دژایەتی لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان لەپای چی؟

✍ عومەر باڵەکی ماوەیەکە شەپۆلێکی نوێی هێرشی ناڕەوا و بێ‌بنەما دەکرێتە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *