به‌په‌له

شاندی باڵای تورکیا گەیشتە دیمەشق؛ چارەنووسی ڕێککەوتنی 10ی ئازار تاوتوێ دەکرێت

لە پێشهاتێکی دیپلۆماسیی گرنگدا، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتووە لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یاشار گولەر وەزیری بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی (میت)، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی حکومەتی سووریا کۆببنەوە.

پرسە ئەمنی و سیاسییەکان
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە میانی کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق دەخرێنە بەر باس، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و دۆسیەی ئاسایش کە بۆ هەردوولا جێگەی بایەخە، هەوڵ دەدرێت لێکگەیشتنی زیاتر لەم بوارانەدا دروست بکرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لاببرێن.

پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنەکەی هەسەدە
تەلەڤزیۆنی فەرمیی تورکیا ئاشکرای کردووە کە تەوەرێکی سەرەکیی سەردانەکە تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشقە. میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندەکان هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکەن کە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بە کوێ گەیشتووە و دیمەشق تا چەند توانیویەتی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات.

درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ئەنقەرە
ئەم سەردانە وەک تەواوکەری زنجیرەیەک دیدار دێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات، دوای ئەوەی دوا کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای تورکیا و سووریا لە 12ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە بەشداریی فیدان، گولەر و کاڵن و هاوتا سوورییەکانیان لە شاری ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بەیاننامەیەکدا، سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی لە ئێران و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *